AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٢١ ١٧:٥٨

سەردانی وەفدی سەربازی و ئاسایشی کوردی سووریا لە دیمەشق

سەردانی وەفدی سەربازی و ئاسایشی کوردی سووریا لە دیمەشق

وەفدێکی سەربازی و ئەمنیی پێکهاتووە لە فەرماندەکانی هەسەدە و ئاسایشی کوردستانی سووریا ڕۆژی ڕابردوو گەیشتە دیمەشق و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی کاتی سووریا دیدار و گفتوگۆ بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئاژانسی "هاوار"، وەفدێکی سەربازی و ئەمنی لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕۆژی ڕابردوو گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سووریا و بڕیارە ئەوڕۆ دووشەممە (21ی ڕەزبەر) بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری و دەرەوەی دەوڵەتی کاتی سووریا لەبارەی پرسە ئەمنی و سەربازییەکان دیدار و گفتوگۆ بکات.

ئەو وفدە پێکهاتوون لە "ئارین مستەفا"، هاوسەرۆکی لیژنەی ناوخۆیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، "سۆزدار حاجی"، "سیپان حەمۆ" و "ئەبجەر داود"، ئەندامانی فەرماندەیی و وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) و "دلێر حسێن تەمۆ"، "عەلی خدر حەسەن"، "مستەفا مەحموود دڵی" و "ئاهوو ئیلیۆ لەهدوو" لە فەرماندەکانی هێزی ئاسایشی ناوخۆی ئیدارەی خۆسەری کوردی.

News ID 57191

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha